یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت ده‌كه‌ن
هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2018 :: 769 جار بینراوە
دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
ژمارەیەک لە یەکەم و دووەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر ئاستی هەرێم خۆپیشاندانێکی ناڕەزاییان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ى ئاب، یەکەم و دووەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر ئاستی زانكۆكانی هەرێم له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوا ده‌كه‌ن دابمەزرێن، چونكه حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر ئه‌و بڕیاره‌ی داوه.
یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگاكان لە ٢٠١٥-٢٠١٦ خوێندنیان تەواو کردووەو ژمارەیان هەزار و ٣٠٠ کەسە.