حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌ره‌و توركیا به‌رێكه‌وت

هەواڵ / عێراق :: 14/08/2018‌ :: 610‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 14ی ئاب، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومی به‌ره‌وه‌ ئه‌نقه‌ری پایته‌ختی توركیا به‌ڕێكه‌وت، و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێ بكات.

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ دواڕۆژ هاتووه‌ ده‌ڵێت"حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومی به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به‌ڕێكه‌وت و  له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ره‌ڕای باسی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا، چه‌ند پرسێكی تر تاوتوێ ده‌كات".

نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى عه‌بادى روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ دۆسیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئاو و كاره‌با و ته‌ندورستی و پیشه‌سازیی و وه‌به‌رهێنان و ئاسایش و چه‌ند پرسێكى ترى هاوبه‌شى نێوان توركیاو عێراق تاوتوێ ده‌كرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure