كیو نێت وه‌ڵامی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێم ده‌داته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2018‌ :: 15899‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای كیو نێت رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێم به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری شێوازی كاره‌كانی ئێمه‌ بێت كۆمه‌ڵێك فه‌توای نادروستی داوه‌و ده‌ڵێت "هیچ رسوماتێك له‌ كه‌س وه‌رناگیرێت كه‌ لیژنه‌ی فه‌توا باسی لێوه‌كردووه‌".

 
لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، كە كۆمپانیای كیو نێت ، ئەو مەرجانەی لیژنەی باڵای فەتوای جێنەكردووە بەتایبەت مامەڵەكردن بەزێر و رسومات، بۆیە فەتواكەی پێشووتریان هەلپەسارد و كاره‌كانی كیو نێتیان به‌ ناشه‌رعی ناوزه‌ند كرد.

زریان جەمیل، بەرێوەبەری كۆمپانیای كیو نێت به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، چوارەم جارە لیژنەی باڵای فەتوا ئەو جۆره‌ فه‌توایانه‌ بڵاودەكاتەوه‌و هاتووه‌ كۆمەڵێك زانیاریی كه‌ لەناو روونكردنەوەكەدا هەیە هیچی راست نییە، وەكو مامەڵەكردن بەزێر كه‌ نزیكەی 15 ڕۆژە لە كۆمپانیاكەیان مامەڵەی زێر راگیراوه‌.

وتیشی "لیژنەكە باسی وه‌رگرتنی رسوماتی كردووه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كاری ئێمە هیچ رسوماتێكی تێدا نییەو لیژنه‌ی فه‌توا باسی گرانی نرخی كاڵاكانی كۆمپانیای كردووه‌، بۆ نموونە كاتژمێرمان هەیە لەجۆری ماركەی سویسری، ئەمەش هەموو خەڵك دەزانێت كەلوپەلی ماركە نرخیان گرانەو دواتر خۆ زۆر له‌ خه‌ڵك نه‌كراوه‌و به‌پێی شه‌رعیش مه‌عامه‌له‌ رێگه‌ی پێدراوه‌". 

زریان جەمیل، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، من بەرێوەبەری كۆمپانیای كیونێت-م هیچ كەسێك پەیوەندی بەمنەوە نەكردووە لەسەر كاڵاكان، دەتوانن سەردانی بنكەكانمان بكەن، هه‌ر بۆیه‌ بەنیازین سەردانی لیژنەی فەتوا بكه‌ین، بەڵام بەر لە روونكردنەوەكە دەبوایە بۆچونی ئێمەیان وەرگرتبایه‌.

روونیشكردەوە" چوار هەزار كەس بەشداری ئەو ئیشەی  كردووەو لەسەر فەتوای ئەوان بووه‌ كه‌ پێشتر خه‌ڵك به‌شداری كردووه‌، چونكە ئێمە كە وەكالەتمان وەرگرتووە لەسەر فەتوای ئەوان وەرمانگرتووە، پارەیەكی خەیاڵیمان خەرج كردووە، ئێستاش بەیەك فەتوا ئەو ئیشە رەت بكەنەوە دەبێت ئەوان تەحەموولی ئەو زەرەرو زیانه‌ مادییه‌ بكەن".


هەروەها راشیگه‌یاند "لەفەتوای رابردووش چوار مانگ چاودێری كارەكەی ئێمەیان كردووەو بۆچوونی 80 كەسیان وەرگرتووە، ئەوكات رێگه‌یانداوه‌ كار بكه‌ین، ئەو بریارەی ئێستاش هیچ بوێریی تێدا نییە، چونكە دەبێت بڵێن یان حەڵالە یان حەرامە، بەلام ئەوان دەڵێن هەڵپەسێردراوە.


نوسراوی فه‌تواكه‌ی لیژنه‌ی فه‌توایه‌:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure