ئه‌مڕۆ دوا واده‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكردنى تانه‌ى سه‌ر ئه‌ژمارى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان

هەواڵ / عێراق :: 14/08/2018‌ :: 265‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایكرد كه‌   ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى ئاب دوا واده‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنى تانه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق.
 

له‌یس جه‌بر حه‌مزه‌ وته‌بێژی فه‌رمی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند"كۆتایی ده‌وامی فه‌رمى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كۆتا كاتی وه‌رگرتنی تانه‌كانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی دووباره‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌و وێستگه‌و ناوه‌ندانه‌ كه‌ تانه‌و سكاڵایان له‌سه‌ر بوو".

رۆژی شه‌ممه‌ 11ی ئاب ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 12ی ئاب ده‌ستده‌كرێت به‌ وه‌رگرتنی تانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌جامه‌كانی ئه‌و وێستگه‌ و ناوه‌ندانه‌ی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ كه‌ تانه‌ و سكاڵایان له‌سه‌ر بووه‌و دووباره‌ به‌ده‌ست ئه‌ژماركراونه‌ته‌وه‌و ماوه‌ى سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure