هه‌واڵگری عێراق: به‌غدادی كه‌نه‌فتی سه‌ر جێگایه‌

هەواڵ / عێراق :: 14/08/2018‌ :: 2222‌ جار بینراوە

تاگ :: داعش

دواڕۆژ
سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سەرکردەی  گروپی داعش كه‌نه‌فتی سه‌ر جێگایه‌و له‌شی نیوه‌مردوو بووه‌و ناتوانێت كاره‌كانی رایی بكات"، ئه‌مه‌ش رای جیاوازی پسپۆر و رێكخراوه‌ ئیسلامییه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر راستی و دروستی مردنه‌كه‌ى.

رۆژنامەی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری عێراقی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانیان له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی داعشیان له‌ خاكی سوریادا كردووه‌ته‌ ئامانج و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌ كوژرا و برینداربوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ له‌و ئامانجه‌دا، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به‌ سه‌ختی برینداربووه‌و له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووه‌و بێئاگایه‌و ناتوانێت كاره‌كانی رایی بكات، بۆیه‌ هه‌ندێك له‌ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ پێیانباش بووه‌ (ئه‌بو عوسمان تونسی) بخرێته‌ جێگاكاى به‌غدادی و كاره‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌ببات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ ده‌ستنیشانكردنی تونسی بۆ جێگاكه‌ی به‌غدادی ناكۆكی و دابه‌شبوونی له‌ریزه‌كانی داعشدا لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كانی نێو رێكخراوه‌كه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure