به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌وه‌ بووه‌
توركیا داواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌ ئه‌مریكا كردووه‌

هەواڵ / جیهان :: 14/08/2018‌ :: 932‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌سه‌ر داواكارى توركیا نوێنه‌رانى ئه‌و وڵاته‌و ئه‌مریكا له‌ واشنتن كۆبوونه‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ى له‌ نێوانیان دروست بووه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ نرخى لیره‌ى توركى دابه‌زی.


كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌نێوان جۆن بۆڵتن راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكاو سه‌ردار كیلیش باڵیۆزى توركیا بووه‌ له‌ واشنتن.

ساره‌ ساندرز وته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مریكا راگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داواكاریى باڵیۆزى توركیا بووه‌".

وتیشى"هه‌ردوولا تاوتوێى كێشه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ئه‌ندرۆ رانسۆن قه‌شه‌ى ئه‌مریكى كراوه‌ له‌ توركیا له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات".

 ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌هۆى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌شه‌ ئه‌مریكیه‌وه‌ كه‌ دووساڵه‌ له‌ توركایه‌ واشنتۆن سزاى توركیایدا و به‌هۆیه‌وه‌ به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رانبه‌ر به‌ دۆلارى ئه‌مریكا دابه‌زینێكى زۆرى به‌خۆوه‌ بینى".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure