هاوردەکردنی جۆرێکی خۆراک قەدەغەكرا

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2018‌ :: 2466‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، هاوردەکردنی جگەری مریشكی لەسەرجەم وڵاتان بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەکرد.


ئازاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند "سەرجەم بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان ئاگادار دەكەینەوە كە هاوردەكردنی جگەری مریشك لەسەرجەم وڵاتان بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەكراوە".

وتیشی "بڕیارەكە لە پێناو رێگریكردنە لە نەخۆشی لە وەرزی گەرمادا".

بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكرد كە سەرجەم دەروازە سنورییەکان ئاگادار كراوەنەتەوە كە هاوردەکردنی جگەری مریش قەدەغەكراوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure