عه‌بادی له‌باره‌ى پابه‌ندبوون به‌ سزاكانی سه‌ر ئێران رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / عێراق :: 13/08/2018‌ :: 289‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كانمان سه‌باره‌ت به‌ پابه‌ندبوون به‌ سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران، مامه‌ڵه‌نه‌كردنه‌ به‌ دراوی دۆلار له‌گه‌ڵیدا، نه‌ك پابه‌ندبوون به‌و سزایانه‌ی له‌ دژی تاران ده‌ره‌كرێت. 


حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ی ئاب، له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ كۆشكی حكومی له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا وتی "پابه‌ندبوونی عێراق به‌ بابه‌تی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران، مامه‌ڵه‌ نه‌كردنه‌ به‌ دراوی دۆلار، نه‌ك پابه‌ندبوون بێت به‌ سزاكانی سەری". 

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ عه‌بادی سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بۆ تاران هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی زانیبوو به‌هۆی لێدوانه‌كانی پێشووی له‌سه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران پێشوازی لێناكرێت. 

هاوكات، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی ئه‌و "لێكدانانه‌وانه‌ی" ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی عێراق له‌به‌رامبه‌ر سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئێران كرابوون. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure