وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزى بچووك دواخرا

هەواڵ / ئابوری :: 13/08/2018‌ :: 854‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزى بچووك له‌ لاوانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ دوابخرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ى ئاب، وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى رایگه‌یاند "به‌پێى بڕیارى وه‌زاره‌تى كار به‌ ژماره‌ (1061) له‌ 8ى ئابى 2018، بڕیاردراوه‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رز له‌ لاوان دوابخرێت".

ئارام ئه‌نوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى سندوقى پشتیوانى پڕۆژه‌ بچووكه‌كانى لاوان له‌ وه‌زاره‌تى كاروو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و خراپى گوزه‌رانى هاووڵاتیانى هه‌رێم ئه‌و بڕیاره‌ دراوه‌".

پڕۆژه‌ى قه‌رزى بچووك، له‌ ئه‌یلولى 2011 ده‌ستیپێكردووه‌و له‌سه‌ره‌تاى كانوونى دووه‌مى 2016 به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ وه‌ستێنراوه‌، به‌ڵام تائێستا هه‌شت هه‌زارو 137 كه‌س سوودمه‌ند بوونه‌ و بڕى 76 ملیارو 600 ملیۆن دینار بۆ لاوان خه‌رجكراوه‌و 31 ملیارو 113 ملیۆن دیناریش له‌ لاوان وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌، هاوكات تائێستا 15% ئافره‌تان و 85% پیاوان له‌ وه‌رگرتنى قه‌رزه‌كه‌ سوودمه‌ند بوونه‌.
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure