هاوردەكردنی رەشەوڵاخ لە دوو وڵات قەدەغەكرا

هەواڵ / ئابوری :: 13/08/2018‌ :: 938‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، ئاشكراى كرد، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، هاوردەكردنی رەشەوڵاخ لە كۆماری ئیسلامی ئێران و رۆمانیا  قەدەغەكراوە.


ئازاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند "سەرجەم دەروازەكان  سنورییەكان ئاگاداركراوەنەتەوە كە هاوردەكردنی رەشەوڵاخ لە وڵاتی رۆمانیا و ئێران قەدەغەكراوە".

وتیشی، بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێك لە نەخۆشی ئاژەڵ لەو دوو وڵاتە و بەمەبەستی كۆنتڕڵكردنی ئەو نەخۆشیە، بۆیە هاوردەكردنی رەشەوڵاخ قەدەغەكراوە.

ئاماژەی بەوەشدا هەر كەسێك سەرپێچی بڕیارەكە بكات رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە و لە ئێستاشدا بڕیارەكە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure