روسیا پشتگیریی به‌كارهێنانى دراوى نیشتمانى ده‌كات له‌بازرگانى دوولایه‌نه‌دا

هەواڵ / ئابوری :: 14/08/2018‌ :: 208‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وته‌بێژى كۆشكى كریملن رایگه‌یاند، روسیا پێى باشه‌ له‌ بازرگانى دوولایه‌نه‌ى نێوان گشت وڵاتاندا، له‌برى دۆلار مامه‌ڵه‌ به‌دراوى نیشتمانییه‌وه‌ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ پێویستى به‌ ورده‌كارى زیاتر هه‌یه‌، پێش ئه‌وه‌ى جێبه‌جێبكرێت.


رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 12ى ئاب ره‌جه‌ب ته‌یب، ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا رایگه‌یاند، خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ روسیا و چین و ئۆكرانیا به‌ دراوى نیشتمانى مامه‌ڵه‌ى بازرگانى بكه‌ن.

سه‌باره‌ت بە پێشنیاره‌كه‌ى ئه‌ردۆغان، دیمترى بیسكوف، وته‌بێژه‌ى كریملن رایگه‌یاند، روسیا داواى شتێكى له‌وجۆره‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ گشت وڵاتاندا.

رونیشیكرده‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ زۆر بۆنه‌ى دیكه‌دا له‌ دانوستانه‌كانى نێوان روسیا و توركیا وروژێنراوه‌ و باسى لێوه‌كراوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure