له‌ هه‌ولێر 59 هه‌ڵه‌ى پزیشكى تۆماركراون

هەواڵ / کوردستان :: 13/08/2018‌ :: 412‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ى ئابى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- 5/9 بانگه‌شه‌ ده‌ستپێده‌كات
- سه‌رۆك كۆمار: قه‌ڵاچۆكردنى فیكرى ته‌كفیرى و تیرۆریستى
- رۆژنامه‌یه‌كى بریتانى: تره‌مپ سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌
- ناكۆكییه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن .. حه‌وت دۆسێ له‌خۆده‌گرێت
- نووسه‌رێكى تورك به‌مشێوه‌ باسى دۆخى ئێستاى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات .. ئاماژه‌ به‌ سه‌رده‌مى ئه‌ڵمانیاى نازى ده‌كات
- رۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى: تره‌مپ و رۆحانى چاویان به‌یه‌ك ده‌كه‌وێت .. واده‌ى كۆبونه‌وه‌ (مێژووییه‌كه‌) دیاریى ده‌كرێت
- ئه‌مڕۆ كتێبى (شانیده‌ر) ده‌ناسێنرێت

خه‌بات:
- زیاتر له‌ 3 ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ 
   * بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌عات 12ى شه‌وى 5ى ئه‌یلووله‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و 23 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ
- جارێكى دیكه‌ ئاواره‌كانى موسڵ روو له‌ كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌
- موجته‌پا حوسێنى: حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا ده‌روونى رووخاوه‌
- به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتییه‌كانى رێگاى هه‌ولێر - كه‌ركوك هه‌ڵگیرا
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى هه‌ولێر: هه‌ر هاوبه‌شێك پێوه‌رى ئاو نه‌به‌ستێ به‌ بڕى 100 تا 450 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت
- خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان ده‌توانن پشكنین دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌
- سلێمانى.. 3 جیهازى بیرهه‌ڵكه‌ندن ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا
- زاخو .. پروژه‌یه‌كى نوى یى رووبارێ خابورى جوانتر دكه‌ت
- له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران 31 به‌ركه‌وتووى چه‌كى كیمیاوى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌كرێن
- باكوورى كوردستان .. گه‌شتیاران روو له‌ سه‌یرانگاى به‌یاز سووى مێردین ده‌كه‌ن

رووداو:
- دادگاى دهۆك سزاى 200 ساڵ به‌ندكردنى بۆ روشدى سه‌عید ده‌ركرد
- له‌ هه‌ولێر 59 هه‌ڵه‌ى پزیشكى تۆماركراون
- چوار حیزبه‌كه‌ ده‌چنه‌ به‌غدا و پڕۆژه‌یه‌كى هاوبه‌شیش ئاماده‌ ده‌كه‌ن
- ساڵح موتڵه‌گ، سه‌رۆكى به‌ره‌ى عێراقى بۆ دیالۆگى نیشتمانى بۆ (رووداو): نامانه‌وێ حه‌ره‌س سه‌ورى ئێرانى هه‌بێت له‌ عێراق
- كورد له‌ به‌غدا ده‌چێته‌ سه‌ر سفره‌ى به‌تاڵ
- له‌دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ كورد 47 پۆستى له‌ده‌ستداوه‌
- كوردێك سه‌رۆكى كۆنترین یانه‌ى وه‌رزشیى ئه‌ڵمانیایه‌
- سیسته‌مى ته‌ندروستى، كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان
- رووسیا له‌ لوبنان شوێنى خۆى قایم ده‌كات
- ئدلیب چاوه‌ڕێى شه‌ڕه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌یه‌

هه‌ولێر:
- ئه‌وانه‌ى له‌كاتى دیاریكراودا پێوه‌رى ئاو نابه‌ستن سزاده‌درێن
- له‌ نه‌جه‌ف و به‌سره‌ خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌ .. داواكاریى خۆپیشانده‌رانى عێراق جێبه‌جێنه‌كراوه‌
- ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدانى دژ به‌ تیرۆریستانى داعش كرا
- ئه‌و ئاواره‌ عه‌ره‌بانه‌ى به‌هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه‌ روویان له‌ هه‌رێمى كوردستان كردبوو، دووباره‌ ئاواره‌ ده‌بنه‌وه‌
- دایك و باوكى میلانیا تره‌مپ، بوونه‌ هاووڵاتى ئه‌مریكى



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure