قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانى توركیا 438 ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاند

هەواڵ / ئابوری :: 13/08/2018‌ :: 914‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌پێى ئاماره‌كان ده‌سته‌ى راوێژكارى توركیا كۆى قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانى توركیا گه‌یشتووه‌ته‌ 438 ملیار دۆلار، له‌ كاتێكدا له‌ كۆتایی ساڵى 2002 نزیكه‌ى 129.6 ملیار دۆلار بوو.


ده‌سته‌ى راویژكارى توركیا رونیكردوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ره‌تاى گرتنه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ توركیا له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، قه‌رزه‌ ده‌ركییه‌كانى توركیا 308 ملیار دۆلار زیادیكردوه‌.

قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانى توركیا 130.1 ملیار دۆلارى بۆ كه‌رتى گشتى و 308 ملیاریش قه‌رزى كه‌رتى تایبه‌ته‌.

له‌سه‌رئاستى به‌هاى لیره‌ى، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رێژه‌ى 40% هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌و دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ دۆلارێك به‌  7.22 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، ئه‌مڕۆ كه‌مێك به‌رزبووه‌و دۆلارێك به‌ 6.63 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

ئه‌مڕۆش بانكى ناوه‌ندى توركیا كۆمه‌ڵێك رێوشوێنى بۆ پاڵپشتى لیره‌ راگه‌یاند، له‌وانه‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ یۆرۆ له‌ پاڵ مامه‌ڵه‌كردن به‌ دۆلار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure