وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داوا ده‌كات جۆرێکی ده‌رمان به‌كارنه‌هێنن

هەواڵ / کوردستان :: 13/08/2018‌ :: 2379‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
كۆنتڕۆڵى جۆرى ده‌رمان له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایده‌گه‌یه‌نێت، جۆرێكى دەرمانی Plavix ساخته‌یه‌ و داوا له‌ پزیشك و ده‌رمانخانه‌كان ده‌كات ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانه‌ به‌كارنه‌هێنن.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ى ئاب، به‌شى چاودێرى بازاڕ له‌ بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دەستیبەسەر به‌ ده‌رمانى Plavix بەژمارەی باچ (batch no: 6A541) داگرت.

پێشتر چەند نمونەیەکی ئه‌و ده‌رمانه‌ى ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه‌ بۆ بەشی تاقیگەی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان نێردرا و لە ئەنجامدا پشکنینەکان دەریانخستووه‌، کەوا دەرمانی ناوبراو ساختەیه‌ و له‌ چه‌ند مانگى رابردووش بەشی چاودێری بازاڕی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان دەستیبەسەر دەرمانی plavixی ساخته‌ بە ژمارەی باچ ( Batch no: 5A635) دا گرتبوو.

بەڕێوبەرایەتی كۆنتڕۆڵى جۆرى داوا لە سەرجەم کۆگاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان دەکات به‌هیچ شێوەیەک مامەڵه به‌م دەرمانەوه نەکەن، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی "سزای یاسایی توند دەکرێنەوە".

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، ھاوڵاتیان ئاگاداردەکاته‌وه‌ کە دەرمانی Plavix بە ژمارەی باچ ( Batch no: 6A541) لە بازاڕنەکڕن و تەنھا ئەو دەرمانانە بکڕن کە ستیکەری کوالیتی کۆنتڕۆڵی لەسەرە و له کاتی بینینی ئەم دەرمانه بەم ژماره باچه له هەر شوێنێک "بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاگاداربکەنەوه".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure