كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران دادەخرێن

هەواڵ / ئابوری :: 13/08/2018‌ :: 1242‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
سه‌ره‌ڕای راپۆرتی میدیاكانی ئێران له‌ سه‌ر زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی بلیتی فڕۆكه‌كان، جێگری وه‌زیری ڕێگەوبانی ئێران رایده‌گه‌یەنێت "به‌هۆی ئه‌وەی كه‌ بانكی ناوه‌ندی ئێران دراوی به‌ نرخی حكومه‌ت ڕاده‌ست نه‌كردوین، كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانمان له‌ سه‌روبه‌ندی داخراندان".

مێهرداد ته‌قى زاده‌، جێگری وه‌زیری رێگەوبان دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی ئابی 2018 له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ڕادیۆییدا رایگه‌یاند، بانكى ناوه‌ندی ئێران پێیڕاگه‌یاندوون کە چیتر ناتوانن دراویان به‌ نرخی حكومی بده‌نێ و ماوه‌ی یه‌ك مانگه‌ هیچ دراوێكیان به‌ نرخی حكومی و جێگیر پێنه‌دراوه‌.

ته‌قی زاده‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، یان ده‌بێت دراو به‌ نرخی ئازاد بكڕن یان ده‌بێت كۆمپانیاكان دابخه‌ن.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا مه‌سعود ئه‌سعه‌دی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان، ڕایده‌گه‌نێت بڕیاردراوه‌ دراوی پێویست بۆ كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان له‌ بازاڕی جێگره‌وه‌ یان بازاڕی دووه‌م كه‌ له‌ ئێستادا نرخی یه‌ك دۆلار تێیدا زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار تمه‌نه‌، دابینبكرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure