به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى كتوپڕ داڕما

هەواڵ / ئابوری :: 12/08/2018‌ :: 32824‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمشەو 12ی ئابی 2018 كه‌ناڵى سكاى نیوز بڵاویكرده‌وه‌  به‌هاى لیره‌ به‌رده‌وامه‌ له‌دابه‌زین و  نرخى دۆلارێك بوو به‌ 7.22 لیره‌، ئه‌وه‌ش نزمترین ئاستى به‌هاى لیره‌ى توركییه‌ به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى کە له‌ مێژوودا به‌خۆیه‌وه‌ ده‌یبینێت. 


هاوكات نزمبوونەوەی نرخی لیرە له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكایە بۆ زیادكردنى باجى گومرگ له‌سه‌ر هاورده‌ى ئاسن و ئه‌له‌منیۆم بۆ ئه‌مریكا كه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 13ى ئاب دەچێته‌ بوارى جێبه‌جێکردنەوە.

ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەمشەو به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار بۆ ئاستێكى پێوانه‌یی داببه‌زێت و دۆلارێك به‌ 7.22 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ لیره‌ى توركى به‌رێژه‌ى 70% به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش رێژه‌ى هه‌ڵاوسانى نرخه‌كان له‌ توركیا به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و هاوڵاتیان تواناى كڕینى كاڵاوشمه‌كیان كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و وه‌به‌رهێنه‌رانیش متمانه‌یان به‌ ئابوورى توركیا لاوازبووه‌.

پسپۆرانی ئابووریش پێیانوایه‌، كه‌ دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ بۆ چه‌ند فاكته‌رێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌سه‌رویانه‌وه‌ سیاسه‌ته‌كانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا، كه‌ فشارێكى زۆرى خستۆته‌ سه‌ر بانكى ناوه‌ندى توركیا، كه‌ رێژه‌ى سووه‌كان به‌رزنه‌كاته‌وه‌.

تێکچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان واشنتۆن و ئه‌نكه‌ره‌ و سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر دوو وه‌زیرى توركیادا و به‌رزكردنه‌وه‌ى باجى سه‌ر هاورده‌ى ئاسن و ئه‌له‌منیون بۆ ناو ئه‌مریكا له‌ توركیاوه‌، ئه‌وه‌نده‌ى دیكه‌ به‌هاى لیره‌ى به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زاندوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure