سعودیه‌ بانگخوازێكى ناسراوی ده‌ستگیركرد

هەواڵ / جیهان :: 12/08/2018‌ :: 363‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
به‌وته‌ چالاكان و میدیاكاران، ده‌سه‌ڵاتدارانى  سعودیه‌ بانگخوازى به‌ناوبانگى سعودى (ناسر بن سلێمان ئه‌لعومه‌ری)یان له‌ شارى مه‌ككه‌ ده‌ستگیركردوه‌.


له‌ تویتى ئه‌و چالاكانه‌دا هاتووە له‌ ژمێره‌ى تویته‌رى ئه‌لعومه‌ردا كه‌ مەلاکە پێشتر مامۆستای قورئان و زانستى دینی بووە له‌ زانكۆى ئیمام محه‌مه‌د بن سعود، له‌ 5ی ئابه‌وه‌ هیچ تویتێكى نوێی نه‌نوسیوه‌.

هاوكات عه‌بدوڵا عۆده‌، كوڕى بانگخوازى به‌ناوبانگى سعودى  سه‌لمان عۆده‌، ده‌ستگیركرا و له‌ تویتێكدا له‌ تویته‌ر هه‌واڵى ده‌ستگیركردنى ئه‌لعومه‌رى راگه‌یاندوه‌ نوسیویه‌تى "به‌داخه‌وه‌ دڵنیابووم كه‌ شێخ ناسر ئه‌لعومه‌ر رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو ده‌ستگیركراوه‌ و چووه‌ پاڵ  ئه‌و شێخ و زانا و چالاکانه‌ى دیكه‌ كه‌ ده‌ستگیركراون".

چالاكانى تویته‌ر وێنه‌ى ئه‌و بانگخوازه‌یان له‌گه‌ڵ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه‌، میرى پێشووی قه‌ته‌ر و شێخ ته‌میم میرى ئێستا بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوونى په‌یوه‌ندى به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى قه‌ته‌ره‌وه‌ و هه‌ندێكیشیان پێیانوایه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ "ئیخوان موسلمینه‌وه‌" هه‌بوه‌ کە له‌ سعودیه‌ قه‌ده‌غه‌کراوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure