هاووڵاتییه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكی لەهەرێم خنكا

هەواڵ / کوردستان :: 12/08/2018‌ :: 1309‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی ئابی 2018 هاووڵاتییه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكی له‌ڕوباری بلێی سنوری قه‌زای مێرگه‌سور خنكا. 


رائید سه‌عدون نه‌بی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران به‌دواڕۆژی راگه‌یاند "هاووڵاتییه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكی به‌سه‌ردان هاتوەته‌ كوردستان بۆ لای خزم و كه‌سوكاری خۆی له‌ عه‌ینكاوه‌، ئه‌مڕۆش بۆ گه‌شت و سه‌یران هاتوەته‌ سنوری ناحیه‌ی بلێ و دواتر له‌ناو ڕوباره‌كه‌دا خنكاوه‌". 

وتیشی "هاووڵاتییه‌كه‌ ناوی (س . ا . ش) ته‌مه‌نی 68 ساڵه‌ و ته‌رمه‌كه‌شی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه‌". 

وته‌بێژی پۆلیسی سۆران باسی له‌وه‌شكرد كه‌ رێكاری یاسایی بۆ رووداوه‌كه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە