به پێدانی پۆستێك به كورد یه‌كه‌مین گۆڕانكاری لەخورماتوو روویدا
هەواڵ / کوردستان :: 12/08/2018 :: 984 جار بینراوە
دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
له دوای ده‌ستبه‌كاربونی كه‌سایه‌تییه‌كی توركمان وه‌كو قایمقامی نوێی قه‌زای خورماتوو، یه‌كه‌مین گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی ئیداره‌ی قه‌زاكه به پێدانی پۆستێك به كورد ده‌ستیپێكرد.
حه‌سه‌ن زه‌ینولعابدین، قایمقامی نوێی خورماتوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی ئابى 2018 به دواڕۆژی وت، پۆستی كارگێڕی قایمقامێتی قه‌زا به‌خشراوه به كه‌سایه‌تییه‌كی كورد كه به دووه‌م پۆستی قه‌زاكه داده‌نرێت.
وتیشی، "ئه‌و كه‌سه‌ی خراوه‌ته پۆسته‌كه ناوی (ئه‌یوب حاجی نادر) و پێشتریش كه‌سایه‌تیه‌كی توركمان له‌و پۆسته‌دا بووه".
له‌دواى رووداوه‌كانى 16ى تشرینى یه‌كه‌م و كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانى كورد له ناوچه دابڕاوه‌كان، پۆسته ئیدارى و ئه‌منییه‌كانى ئه‌و ناوچانه به بڕیارى به‌غدا دیاریكران و زۆرینه‌ى به‌رپرسانى كورد دورخرانه‌وه.
قایمقامی خورماتوو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه بڕیاردراوه به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌سه‌ر میلاكی هه‌رێم دامه‌زرێندراون بۆ كاركردن له قه‌زاكه و، داواشیكردووه كه‌سێكی شاره‌زا له زمانی عه‌ره‌بی و كوردیش دابمه‌زرێندرێت تاوه‌كو به‌هه‌ردوو زمانه‌كه نوسراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ئاڵوگۆڕبكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان ئاسایی بكه‌نه‌وه.
هاوكات عه‌لی هاشم، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتوو به دواڕۆژی وت، پلانێكیان داڕشتووه بۆ به‌شداریپێكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له ئیداره‌دانی قه‌زاكه.