ئێران داوای 11 ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو له‌ عێراق ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 11/08/2018‌ :: 903‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران، داوای 11 ملیار دۆلار قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ ده‌كات کە له‌ جه‌نگی هه‌شت ساڵی عێراق - ئێران به‌ر ئه‌و وڵاته‌ كه‌تووه‌. 

مه‌عسومه‌ ئیبتكار، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ردا نوسیوویه‌تی "به‌ گوێره‌ی ماده‌ی 6 ی بڕیاری ژماره‌ 598 ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، عێراق ده‌بێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌ بداته‌ تاران كه‌ ئێران به‌ هۆی بارودۆخی ناڵه‌باری ئابووری عێراق داوای له‌ به‌غدا نه‌كردبوو".

ئیبتكار ده‌ڵێت "پێشتر له‌ كاتی سه‌رۆك كۆمار محه‌مه‌د خاته‌می داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ له‌ عێراق كرابوو، له‌ وه‌ڵامدا به‌غدا، ئێرانی به‌ هێنانی قاعیده‌ بۆ عێراق و كوژرانی یه‌ك ملیۆن كه‌س تۆمەتبار کردبوو بۆیە داوای قه‌ره‌بووی كه‌س و كاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ی لە ئێران كردبوو.

ئه‌و داوایه‌ی ئێران دوای وته‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی دێت كه‌ ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌وان پشتگیری له‌ سزاكانی ئه‌مریكا دژ به‌ ئێران ناكه‌ن و ئه‌وە به‌ هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی ده‌زانن، به‌ڵام ناچارن په‌یڕه‌وی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ بكه‌ن کە هاتووەته‌ ئاراوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure