"20 ئه‌مبۆڵانس بۆ سێ پارێزگا دابینده‌كرێت"

هەواڵ / عێراق :: 11/08/2018‌ :: 244‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
كونسڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، به‌هاوكاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی 20 ئه‌مبۆڵانس بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك، ئه‌نبار و موسڵ دابینده‌كات.

 
به‌ پێی راگه‌یەنراوێكی كونسڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر، كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌ "ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن بۆ گەیاندنی خەڵك بە ناوەندەکانی نەخۆشی کتوپڕ به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ وه‌ك پێویست نییه‌". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌ هاوکاری ئۆفیسی هەرێمی بەشی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO کە یەکێکە لە هاوبەشەکانمان ٢٠ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن (ئه‌مبۆڵانس) بۆ ئەو ناوچانەی گەیشتن پێیان سەختە لە پارێزگاکانی ئەنبار، موسڵ و کەرکوك دابینكراون. 

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئەم ژمارە ئۆتۆمبێلە له‌ توانایدا هه‌یه‌، له‌ مانگێكدا هه‌زار و 500 هاووڵاتی نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌كان بگوازنه‌وه‌و هاوكاری ته‌ندروستیان پێشكه‌ش بكه‌ن كه‌ كۆی بوجه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌بێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure