26 كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی ئایدزبوون

هەواڵ / کوردستان :: 12/08/2018‌ :: 374‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، له‌ ئێستادا له‌ هه‌رێمی كوردستان 26 كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدزن و له‌ دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه‌ پێنج هاوڵاتی به‌هۆی ئایدزه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

خاڵس قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، شه‌ممه‌ 11ی ئابی 2018، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، له‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشی ئایدز بوونی هه‌یه‌ و 26 هاوڵاتی هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدزن. 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وتیشی "ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون دانیشتووی پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانین و به‌رده‌وام له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و دژه‌ ده‌رمانی ڤایرۆسی ئایدزیان بۆ دابینكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ نه‌كات. 

خاڵس قادر، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ پێنج هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان به‌نه‌خۆشی ئایدز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و سێ حاڵه‌تی تازه‌ی ئایدزیش له‌ هه‌رێم تۆمار كراوه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure