كۆمسیۆن لەبارەی ئاشکراکردنی ئەنجامی بەرایی دەنگەكان رونکردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 11/08/2018‌ :: 695‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەپێی پەیڕەوی تایبەتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، هێزە ئەمنییەكانی هەرێم 48 كاتژمێر پێش دەنگدانی گشتی بۆ یەكجار دەنگدەن، هەر دەنگدەرێكش دەتوانێت دەنگ بە قەوارەی سیاسی بدات و دەنگ بە كاندیدی قەوارەكە نەدات.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لە پەیڕەوێكدا شێوازی دەنگدان و جیاكردنەوەو ژماردنی دەنگەكانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پەیڕەوەكە، ئەنجامی دەنگدانی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان 72 كاتژمێر دوای دەنگدان رادەگەیەنرێت و هێزە ئەمنییەكانیش 48 كاتژمێر پێش دەنگدانی گشتی بۆ یەكجار دەنگدەدەن.

هەر بەپێی پەیڕەوەكە، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەسیستمی كراوەی سنووردار دەبێت و هەر دەنگدەرێكیش دەتوانێت دەنگ بە قەوارەی سیاسی بدات، بەڵام دەنگ بە كاندیدی قەوارەكە نەدات، هاوكات لەكاتی دەنگدان بە زیاتر لە قەوارەیەك و نەبوونی مۆری بنكەی دەنگدان و فۆڕمی سپی، ئەوا دەنگەكان بە پووچەڵ هەژمار دەكرێت.

دەقی پەیڕەوی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure