ئێران بەهۆی عێراقەوە دەیەوێت خۆی لەتەنگژەی دارایی رزگار بكات

هەواڵ / عێراق :: 12/08/2018‌ :: 665‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
شاره‌زایه‌كی ئابووری ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاشكرایكرد، ئێران هه‌وڵده‌دات، له‌ڕێگه‌ی ده‌ستخستنی دۆلار، له‌وڵاتانی نزیكه‌وه‌ داڕووخانی دراوی خۆی رابگرێت، عێراقیش نزیكترینی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌.


ئه‌نوه‌ر كازم شاره‌زای ئابووری، لەلێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی "ئێران ده‌یه‌وێـت به‌ هه‌ر نرخێك بێت، له‌ڕێگه‌ی ده‌ستخستنی دۆلار له‌وڵاتانی دراوسێیه‌وه‌، داڕووخانی دراوی خۆی راگرێت، ئه‌وه‌ش به‌ زیادكردنی هه‌نارده‌ی خۆی بۆ عێراق و وڵاتانی تری ده‌ورووبه‌ری، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2009 دا كردی، له‌پاش سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ری".

ئه‌و شاره‌زای ئابوورییه‌ وتیشی "ئێران له‌ ده ‌ساڵی رابردوودا، سودی زۆری كردووه‌، له‌ڕێگه‌ی هانارده‌ی شمه‌كه‌وه‌ كه‌ دیارترینیان ئۆتۆمبیل بوو، هه‌موو شه‌قامه‌كانی عێراقی پڕ كرد، كه‌ دواتر ده‌ركه‌وت شمه‌كێكی خراپ و كوالیتی نزمه‌، به‌ڵام نزمی نرخه‌كه‌ی هه‌زاره‌ها عێراقیی رازیكرد به‌ كڕینی، له‌ ئه‌نجامیشدا عێراق به‌هۆی زیانی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌وه‌ زەرەری گه‌وره‌ی له‌ دۆلار كرد".

ئاشكراشیكرد "پرسێكی تری مه‌ترسیدار، سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و گواستنه‌وه‌ی دۆلاره‌ له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌ڕێگه‌ی فرۆشتنی رۆژانه‌ی دۆلار له‌عێراق، كه‌ ره‌خنه‌ی زۆری لێده‌گیرێت، له‌به‌ر نه‌بوونی چوارچێوه‌ و رێنمایی توند له‌و باره‌وه‌".

وتیشی "بانكی ناوه‌ندی رۆژانه‌ نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشێته‌ بانك و كۆمپانیاكانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو، به‌پێی میكانیزمێكی ناڕوون".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure