به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كیمیایى لەمەودوا بێ بەرامبەر چارەسەری پزیشکی وەردەگرن

هەواڵ / کوردستان :: 11/08/2018‌ :: 667‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ و رێكخراوێكى ئه‌ڵمانى رێككه‌وتن كه‌ له‌مه‌ودوا ده‌رمان و چاره‌سه‌رى پزیشكى بێ به‌رامبه‌ر بۆ به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كیمیایى هه‌ڵه‌بجه‌ دابین بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كارتێكى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌كرێت.


دکتۆر ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند "له‌پێناو خزمه‌تی زیاتری نه‌خۆشه‌كان و بریندارانی چه‌كی كیمیایی، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ژیان بۆمافه‌كانى مرۆڤ كه‌ ڕێكخراوێكى ئه‌ڵمانین پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شمان پێكهێناوه‌  به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كیمیایى".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دوای دڵنیابوونەوە لەوەی کەسەکە بەرکەوتووی چەکی کیماییە، کارتێکی تایبەتی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بێ بەرامبەر دەرمان و چارەسەری پزیشکی وەربگرێت.
 
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى خستەڕوو "بۆ دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌زگای ژیان ده‌بنه‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كتری و به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كیمیایى ده‌توانن له‌نزیكترین مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی كه‌ (شه‌هید فاتیح)ه‌ ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكى بێ به‌رامبه‌ر وه‌ربگرن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure