به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌یه‌ك ده‌ستگیر كرا

هەواڵ / کوردستان :: 10/08/2018‌ :: 3043‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
له‌سه‌ر سكاڵاى كۆمپانیایه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى به‌مۆى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستگیر كرا.

 
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "له‌سه‌ر سكاڵاى كۆمپانیایه‌ك عادل مه‌لا ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى به‌مۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ئاب، له‌ لایه‌ن پۆلیسى كفرییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌".
 
وتیشى "ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ئاوه‌ سپى بووه‌ له‌ سنورى كفرى، كۆمپانیاكه‌ سكاڵایه‌كى له‌سه‌ر تۆماركردوه‌ له‌و كاته‌ى له‌ ئاوه‌ سپى بووه‌". 

عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ دواڕۆژ هه‌واڵى ده‌ستگیركردنى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى ناحیه‌ى به‌مۆى پشتڕاستكرده‌وه‌ كه‌ له‌ بنكه‌ى پۆلیسى كفرى ده‌ستبه‌سه‌ره‌. 

عه‌لى جه‌مال قه‌دورى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ناوبراو به‌ پێى مادده‌ى 307 له‌ یاساى سزادانى عێراقى به‌ فه‌رمانى دادوه‌ر ڕاگیراوه‌ و له‌به‌ر به‌رده‌وامى لێكۆڵینه‌وه‌كان هیچ زانیارییه‌كى دیكه‌ ئاشكرا ناكه‌ن. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure