ده‌ستڕێژی‌ گوللـه‌ له‌ دوو برا كرا و یه‌كێكیان گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 10/08/2018‌ :: 2523‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ئاب، له‌ ناوچه‌ی‌ ته‌یناڵی‌ سه‌ربه‌ ناحیه‌ی‌ بازیان ده‌ستڕێژی‌ گوللـه‌ له‌ دوو برا كراوه‌ و له‌ئه‌نجامدا یه‌كێكیان گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌وه‌ی‌ دیكه‌شیان بریندار بووه‌.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى پۆلیسى سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت "كوژراوه‌كه‌ ناوی‌ (س، ت، ح)ه‌و ته‌مه‌نی‌ 35 ساڵه‌، برینداره‌كه‌ش ناوی‌ (س، ت، ح)ه‌ و ته‌مه‌نی‌ 25 ساڵه‌".

وتیشى "پاش گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌روداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد و ته‌رمی‌ كوژراوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانی‌ كراوه‌ و برینداره‌كه‌ش گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى پۆلیسى سلێمانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ بازیانه‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ركراوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure