هاوپه‌یمانى نه‌سر: له‌ دروستكردنى فراكسیۆنه‌ گه‌وره‌كه‌ نزیكبووینه‌ته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 10/08/2018‌ :: 303‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ئاب، وه‌فدى هاوپه‌یمانى نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تى خالد عوبێدى و به‌ به‌شدارى به‌یارق  ئه‌ل-خه‌یر خولێكى نوێى كۆبوونه‌وه‌ و دانوستانه‌كانیان بۆ دروستكردنى فراكسیۆنێكى گه‌وره‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌ستپێكرد، سه‌رۆكى شانده‌كه‌ش ده‌ڵێت "به‌م نزیكانه‌ فراكسیۆنه‌كه‌ دروست ده‌كرێت و ناوى ئه‌و قه‌وارانه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یانه‌وه‌ نزیكن".


خالد عوبێدى، وه‌زیرى پێشوى به‌رگرى عێراق و سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى نه‌سر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌ رایگه‌یاندووه‌ "گفتوگۆ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌گه‌ڵ شانده‌كانى حیكمه‌ و وه‌ته‌نییه‌، ئه‌نجامى باش و تێگه‌یشتنى هاوبه‌شى هه‌بوو، له‌گه‌ڵیان رێككه‌وتووین له‌سه‌ر دانانى هێڵى گشتى بۆ به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌تى ئاینده‌، له‌ چوارچێوه‌ى ماوه‌یه‌كى دیاریكراوى رووندا، له‌گه‌ڵ رتكردنه‌وه‌ى بنه‌ماى پشكپشكایه‌تى له‌ پێكهێنانى حكومه‌تدا".

عوبێدى روونیشیكردۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ره‌وتى حیكمه‌ و وه‌ته‌نییه‌  له‌سه‌ر دانانى بنه‌ماكانى رێككه‌وتن و گفتوگۆكان رێككه‌وتوین وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك، بۆ كاتى راگه‌یاندنى فراكسیۆنه‌ گه‌وره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى.

سه‌باره‌ت به‌ ناوى ئه‌و لیست و قه‌وارانه‌ى له‌ هاوپه‌یمانێتى نه‌سره‌وه‌ نزیكن، سه‌رۆكى شاندى دانوستانكارى هاوپه‌یمانى نه‌سر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى سائیرون و حیكمه‌ و وه‌ته‌نییه‌، لێكتێگه‌یشتنى گه‌وره‌مان هه‌یه‌،  هه‌روه‌ها لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستاندا هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى فه‌تحیش په‌یوه‌ندى هه‌یه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure