له‌ پارێزگاكانى باشور و ناوه‌ڕاستى عێراق خۆپیشاندان به‌ڕێوچوو

هەواڵ / عێراق :: 10/08/2018‌ :: 466‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ئاب، له‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگا و شار و شارۆچكه‌ى باشور و ناوه‌ڕاستى عێراق، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى دژى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و داواكارى سزادانى گه‌نده‌ڵكاران به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عێراق، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانى به‌سڕه‌ و زیقار و نه‌جه‌ف و دیوانییه‌ و كه‌ربه‌لا و بابل و به‌شێك له‌ پارێزگاى به‌غدا، له‌ چوارچێوه‌ و بارودۆخێكى ئه‌منى توند و بڵاوه‌پێكردنى هێزى سه‌ربازیدا، دانیشتوانه‌كانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه‌.

به‌پێى وته‌ى شایه‌تحاڵ و خه‌ڵكى ناڕازى ئه‌و شار و شارۆچكانه‌، دیارترین دروشمى خۆپیشانده‌ران، له‌ داواكارى خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستى و ڕێگاوبان و سزادانى گه‌نده‌ڵكاراندا خۆى ده‌بینێته‌وه‌.

هاوكات هه‌موو ئه‌و شار و شارۆچكانه‌ى خۆپیشاندانیان تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌ بارێكى ئه‌منى توند و تۆڵدان، حكومه‌ت هه‌موو رێگه‌ و كۆڵانێک كه‌ ده‌گاته‌ گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان، به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌نیوه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا، له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌، حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق نزیكه‌ى 65 هه‌زار سه‌ربازى له‌ خۆرئاوا و باكوره‌وه‌ بردۆته‌ ئه‌و پارێزگایانه‌.

به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ له‌كاتێكدایه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، چاوى به‌ زۆرینه‌ى نوێنه‌ران و خه‌ڵكى ناڕازى ئه‌و پارێزگایانه‌ كه‌وتووه‌، هه‌روه‌ها بڕیارى خزمه‌تگوزارى و ته‌رخانكردنى پاره‌ى بۆ داون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure