وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لەبارەی خوێندکارە (تەرقین قەید)ەکانه‌وه‌ دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 10/08/2018‌ :: 643‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدگەیەنێت، سەرجەم ئەو خوێندکارانەی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەهەر هۆکارێک تەرقین قەید بوون و نەیانتوانی زانکۆ و پەیمانگا تەواوبکەن، دەتوانن جارێکی تر بگەڕێنەوە سەر  خوێندن و درێژە بە خوێندنەکەیان بدەن.


عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی به‌ دواڕۆژى راگەیاند "ئەو خوێندکارانەى ناویان له‌ زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان سڕاوەتەوە لە ساڵانی رابردوو واتا (تەرقین قەید) کراون، دەتوانن سەرجەمیان بگەڕێنەوە بۆ خوێندن و  درێژە بە خوێندن بدەن بەبێ رەچاوکردنی ساڵی وازهێنان و تەمەن و پیشە، تەنیا لەبەرامبەر وانەکان بڕێک پارە دەدەن".

وتيشى "ئەو خوێندکارانەی تەرقین قەید کراون دەگەڕێنەوە خوێندن بەشێوەی سیستەمی پارا لێل و کرێی خوێندنیان لەو قۆناغەی کە دەگەڕێنه‌وه‌ بۆى بەپێی وانە پارە دەدەن بە جۆرێک، (دوو وانەی ساڵانە و سێ وانەی کۆرسات دەبێت 30% پارەی بەشەکە بدات، سێ وانەی ساڵانە چوار وانەی کۆرسات 40% پارەی کرێی خوێندنی بەشەکە دەدات، چوار وانە و زیاتری ساڵانە و پێنج وانە و زیاتری کۆرسات دەبێت بڕی 75% پارەی خوێندنی ساڵانە بدات".

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا  ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەو خوێندکارانەی لە قۆناغی یەکەم و دووەم تەرقین قەید کراون و دوای گەڕانەوە یان داوای دابەزین دەکەن بە سیستەمی خوێندنی هاوتەریب (پاراڵێڵ ) بە تێچووی %100 پارەی دەبێت بۆ ئەو بەشەی دابەزینی بۆدەکات".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بڕیارەکە ئەو خوێندکارانەش دەگرێتەوە کە سڕینەوەی ناویان بۆ کراوە یان دوو ساڵ بەسەر وەرگرتنیان تێپەڕیووە و دەستبەکار نەبوون، بەڵام هەرگیز ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە بەهۆی گزی کردنەوە دەرکراون لە زانکۆ و پەیمانگاکان.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure