تره‌مپ سزاكانى بۆ سه‌ر توركیا زیادده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 10/08/2018‌ :: 811‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ
سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا سزایه‌كى دیكه‌ به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت و لیره‌ى توركیش به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین.


ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ئابى 2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ ڕێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ باج له‌سه‌ر كانزاكانى ستیل و ئه‌له‌منیۆم زیادده‌كات و ستیل ده‌بێته‌ %50 و ئه‌له‌منیۆمیش ده‌بێته‌ %20.

تره‌مپ له‌ تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت كه‌ "لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلاره‌ به‌هێزه‌كه‌ى ئێمه‌ داده‌به‌زێت" و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیادا له‌ ئێستادا باش نییه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure