ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌ركردنى خوێندكاره‌كه‌ى به‌شى پزیشكی هاته‌ده‌نگ
هەواڵ / کوردستان :: 10/08/2018 :: 1403 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نه‌بوونی جۆرێكی پلاسته‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر كچه خوێند كارێك ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ستافی كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كه كرد و به‌هۆی ره‌خنه‌كانییه‌وه ده‌ركرا، ته‌ندروستی هه‌ولێر دڵنیایی ده‌داته كچه‌كه كه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆی.
كچه خوێندكارێكی په‌یمانگای پزیشكی هه‌ولێر كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگە رۆژانه له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر راهێنانی ده‌ركرد، به‌هۆی ره‌خنه گرتنی له ستافی نه‌خۆشخانه‌كه به‌وه‌ی كه "پلاسته‌ر نییه و چۆن ده‌توانن راهێنان به خوێندكارانی پزیشكی بكه‌ن"، له‌لایه‌ن ستافی كارگێری نهخۆشخانهکەوە دورخرایەوە.
له‌وباره‌یه‌وه فاخیر كرمانجی، وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێر به دواڕۆژی راگه‌یاند "دوای به‌دواداچوون له چۆنیه‌تی رووداوه‌كه ده‌ركه‌وت كچه خوێندكاره‌كه‌ی په‌یمانگای پزیشكی هه‌ولێر نیگه‌رانی خۆی له‌وه ده‌ربڕیوه كه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر جۆرێك پلاسته‌ری لێنه‌بووه تاوه‌كو راهێنانی له‌سه‌ر بكه‌ن".
وتیشی "چه‌ند جۆرێكی پلاسته‌ر له نه‌خۆشخانه‌كه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ی كچه خوێندكاره‌كه باسیكردووه به‌هۆی گرانی نرخه‌كه له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌كه نه‌ماوه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و جۆره پلاستهرهش دابین ده‌كرێت".
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كچه خوێندكاره‌ی كه دورخراوه‌ته‌وه له هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی و ده‌وامی رۆژانه‌ی خۆی ده‌كات كه مانگێگ راهێنانی هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر و جارێكی تر رێگه ناده‌ن كاری وا له‌لایه‌ن هیچ ستافێكی كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه دووباره بێته‌وه.