کارکردن بۆ دروستکردنەوەی پردەکەی نێوان هه‌ولێر - كه‌ركوك دەستیپێکرد

هەواڵ / کوردستان :: 10/08/2018‌ :: 4086‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دروستكردنی پردێكی كاتی ئاسن بۆ هاتووچۆی نێوان هه‌ولێر - كه‌ركوك ده‌ستپێكردوووه‌ و بڕیارە له‌ ماوه‌ی 15 رۆژی داهاتوودا ته‌واو بكرێت. 


به‌ پێی راگه‌یاندراوێكی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێر كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ینی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، خاوێن کردنەوەی شوێنی دانانی پردێکی ئاسن جۆری یونیڤێرسال بەدرێژایی ٣٣،٥م بەشێوەیەکی کاتی لەجێگای پردە کۆنکریتیە ڕوخاوەکە ده‌ستی پێكردووە.

ده‌شڵێت "دانانی پرده‌كه‌ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی ھەولێروە جێبەجێدەکرێت کە بڕیاروایە لەماوەی 15 ڕۆژدا ئامادەبکرێت بۆ ھاتووچۆ كردن.

پێشتریش عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاندبوو، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تا پێش جه‌ژن رێگاكه‌ بكرێته‌وه‌و هاوڵاتیان هاتووچۆ له‌ نێوان كه‌ركوك و هه‌ولێر له‌ رێگای پردێوه‌ ده‌ست پێبكه‌ن.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure