کەنەدا: لەڕووداوێکی تەقەکردندا چوار کەس کوژران

هەواڵ / جیهان :: 10/08/2018‌ :: 234‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پۆلیسى شارى فریدریكتنى كه‌نه‌دى له‌ ڕێگه‌ى هه‌ژمارى فه‌رمى خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ لە ڕووداوێكى ته‌قه‌كردندا ژمارەیەک هاوڵاتی کوژراون.


ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ئابى 2018 ڕووداوێكى ته‌قه‌كردن له‌ ناوچه‌ى بروكساید درایڤ ڕوویداوه‌و تیایدا لایەنی کەم چوار کەس کوژراون، پۆلیسیش داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات كه‌ به‌ مه‌به‌ستى پاراستنى سه‌لامه‌تییان له‌ ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌و ناوچانه‌ى ڕووداوه‌كه‌ى تێدایه‌ خۆیان به‌ دوور بگرن.

وورده‌كاری و هۆكارى ڕووداوه‌كه‌ هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure