تورکیا لەسلێمانی پێدانی ڤزا دەخاتەوەکار

هەواڵ / کوردستان :: 10/08/2018‌ :: 2305‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ، زریان محەمەد
ئۆفیسی سلێمانی کونسوڵخانەی تورکیا پێدانی فیزا بەھاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و لەمەدوا لەشاری سلێمانی مامەڵەکانیان لێ وەردەگیرێت.


دابان نەجمەدین، کارمەندی بەشی پەیوەندیەکان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند "لەئێستادا لە شاری سلێمانی ئۆفیسی کونسوڵخانەی تورکیا دەستی بەکارەکانی کردۆتەوەو ئەو ھاوڵاتیانەی پێویستیان بە ڤیزەی تورکیا بێت دەتوانن لەشاری سلێمانیەوە داواکەن و نەچن بۆ شاری ھەولێر".

وتیشی "ھەرکەسێک کە مامەڵەکانی فیزا پێشکەشدەکات لێی وەردەگیرێت و پاسپۆرتەکەی لەڕێگەی ئۆفیسی سلێمانیەوە دەنێردرێت بۆ کونسوڵخانەی تورکیا لە ھەولێر پاشان دێتەوە بۆ سلێمانی و لەماوەیەکی کەمدا پاسپۆرتەکە دەگاتەوە دەست خاوەنەکانیان".

لەماوەی ڕابردوودا ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەبوو بچن بۆ شاری ھەولێر بۆ داواکاری ڤیزەی تورکیا بەڵام کونسوڵخانەی تورکیا ئۆفیسێکی لەشاری سلێمانی کردۆتەوە تا ھاوڵاتیان لەشاری سلێمانی داواکاری پێشکەش بکەن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure