لە سلێمانی 60 تۆمەتبار دەستگیرکران

هەواڵ / کوردستان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 437‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای چاودێریكردنی گازینۆكان و كافتریاكانی شاری سلێمانی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، زانرا لەبەشێك لەوشوێنانەدا قومار دەكرێت، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و گەڕان و پشكنین 60 کەسیان دەستگیرکردووە.


نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی، بە دواڕۆژی وت "لەو هەڵمەتەدا و لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بنكەی پۆلیسی سەرا توانرا 60 كەس بەتۆمەتی قوماركردن دەستگیر بكرێن".

وتیشی "لەئێستاشدا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 389 لەیاسای سزادانی عێراقی و بەفەرمانی دادوەر راگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە".

سەرکەوت ئەحمەد، جەختیشی کردەوە "هەڵمەتەكانمان بۆ گەڕان و پشكنین لە تەواوی گازینۆ و كافتریاكانی شاری سلێمانی بەردەوامییان دەبێت و سەرجەم تۆمەتباران رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure