لیرەی تورکی دابەزینێکی مێژوویی بەرامبەر دۆلار تۆمارکرد

هەواڵ / ئابوری :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 2251‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ هەینی، لیرەی تورکی بەڕێژەی لەسەدا پێنج بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزی، ئەوەش بە دابەزینێکی پێوانەیی دادەنرێت لە مێژووی دراویی تورکیدا.


ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنی پێنجشەممە نرخی لیرە رێژەی لەسەدا دووی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکا لەدەستداوە و نرخی هەر دۆلارێک گەیشتە 5.4 لیرە و تێکڕایی دابەزینی لیرە بەرامبەر دۆلاری لەمساڵدا گەیشتە لەسەدا 40.

ئەم دابەزینەی نرخی لیرەش دوای شکستی لیژنەکەی تورکیا دێت بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی چەند پرسێکەوە، لە نێوانیان دەستگیرکردنی قەشە ئەندرۆ برانسن لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure