كۆمسیۆن ئەنجامی دەست ژمێریی دەنگەكانی راگەیاند

هەواڵ / عێراق :: 09/08/2018‌ :: 2166‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی دەست ژمێریی دەنگەكانی ئەو سندوقانەی بڵاو كردەوە كە سكاڵایان لەسەر تۆمار كرابوو لەهەڵبژاردنەکەی رۆژی 12ی ئایاری 2018.

بەپێی ئەنجامەكان:
لەشاری دهۆك ، پارتی 10 كورسی، یەكگرتوو 1 كورسی و هاوپەیمانی رافیدەین 1 كورسی.

شاری هەولێر، پارتی 8 كورسی، یەكێتی 2 كورسی و نەوەی نوێ 2 كورسی، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی 1 كورسی، گۆڕان 1 كورسی، كۆمەڵی ئیسلامی 1 كورسی.

لەشاری سلێمانیش، یەكێتی 8 كورسی بەدەستهێناوە و گۆڕان 4 كورسی و نەوەی نوێ 2 كورسی و پارتی و كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و یەكگرتووی ئیسلامی هەریەكەیان یەك كورسییان بۆخۆیان مسۆگەر كردووە.

لەشاری كەركوك یەكێتی نیشتمانی كوردستان 6 كورسی بەدەستهێناوە و تەحالوفی عەەبی 3 كورسی و بەرەی توركمانی 3 كورسی بردووە.

لەشاری كەربەلا، فەتح 3 كورسی و سائیرون 3 كورسی و نەسر و دەوڵەتی یاسا 2 كورسی و حیكمەش 1 كورسی.

لەشاری بەغداش سائیرون 17 كورسی و فەتح 10 كورسی و دەوڵەتی یاسا 9 كورسی و وەتەنیە و نەسر 8 كورسی و تەحالوفی قەرار 4 و تەحالوفی بەغدا 3 و بەیارق ئەلخەیر 2 كورسی، تەمەدون و تەحالوفی مەدەنی و حزبی مەدەنی ئیرادەش یەك كورسییان وەرگرتووە.

لەشاری بەسرەش فەتح 6 كورسی و سائیرون پێنج و نەسر پێنج و دەوڵەتی یاسا 4 كورسی و حیكمەش 2 كورسی، لایەنەكانی دیكەش سێ كورسی دیكەیان بردووە كە تەجەموعی ریجال عێراق و ئیرادە و وەتەنییەن.

هەر بەپێی ئەنجامەکان، لەپارێزگاکانی هەرێم بە کەرکوکیشەوە هیچ گۆڕانکارییەک لەئەنجامی دەنگەکان و ژمارەی کورسییەکان رووی نەداوە.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure