وێنە: گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌ روبارى زێى گه‌وره‌دا خنكا

هەواڵ / کوردستان :: 10/08/2018‌ :: 375‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 9ی ئاب، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ لە  روبارى زێ گەورە  خنکا، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەرگری شارستانی  بەردەڕەش-یش ده‌ڵێت "ئەو گەنجە دوو مانگە هاوسه‌رگیرى كردووه‌".

 
رائید عوسمان حەمە عەبدۆڵا، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی  بەردەڕەش بە دواڕۆژی راگەیاند "ئاگادارکرایینه‌وه‌ له‌ رووداوێکی خنکان لە كه‌  لە روباری زێى گەورە لە سنوری قەزای بەردەڕەش رویداوه‌".

وتیشی "دوای گەیشتی تیمەکانمان بۆ شوێنی رووداوەکە گەنجێک بەناوی (عومران کەریم محەمەد شەریف) كه‌ تەمەن 22 ساڵه‌ لە روباری زێى گەورەدا خنکاوە".

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی  بەردەڕەش ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانمان توانیان تەرمەکەی لە زێ گەورەدا دەربھێنن، دواتر رەوانەی پزیشکی داد کرا لە پارێزگای دھۆک".

بەوتەی رائید عوسمان حەمە عەبدۆڵا، ئەو گەنجە خەڵکی گوندی بەنێنانی سەر بە قەزای بەردەڕەشە و دوو مانگە هاوسه‌رگیرى كردووه‌.

به‌پێى ئامارێك كه‌ له‌لایه‌ن  بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی  بەردەڕەش-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، لە سەرەتایی ئەم ساڵه‌وه‌ تا ئێستا 11 کەس لە سنورى ئه‌و قه‌زایه‌ بە رووداوی خنکان گیانیان لە دەستداوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure