ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌ویت به‌ گرێبه‌ست له‌ كۆمسیۆن دابمه‌زرێن

هەواڵ / کوردستان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 7496‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
لیژنه‌ى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ران له‌ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆسه‌ى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى كۆمسیۆن به‌ گرێبه‌ست تاوه‌كو 17ى ئاب، به‌بێ هیچ گرفتێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 9ى ئاب، لیژنه‌ى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى كۆمسیۆن رایگه‌یاندووه‌، پڕۆسه‌كه‌ تاوه‌كو 17ى ئاب، به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه‌ دڵنیان به‌ هه‌ڵه‌ فۆڕمه‌كه‌یان پڕكردۆته‌وه‌ ده‌توانن دووباره‌ فۆڕمه‌كه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌.

هه‌فته‌ى رابردوو كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم، دامه‌زراندنى 42 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست راگه‌یاند كه‌ مووچه‌ى هه‌ریه‌كێكیان 100 هه‌زار دیناره‌.

ده‌قى رونكردنه‌وه‌كه‌
رونكردنەوەیەك لە لیژنەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستەوە
سەبارەت بەپڕكردنەوەی فۆرمی داواكاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ ڕۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018,و بۆ ئاسانكاری زیاتر ئەم خاڵانە دەخەینە بەردەستان:

1- ژمارەی دەنگدەر , ژمارەی بنكەی دەنگدان و ناوی بنكەی دەنگدانی تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان جیاوازی هەیە لەگەڵ تۆماری دەنگدەرانی عێراق. بۆیە لەكاتی پڕكردنەوەدا پێویستە ئەوەی كوردستان بنوسرێت نەك عێراق.
2- هەركەسێك گواستنەوەی كردووە پێویستە زانیاریەكانی بنكە نوێیەكە پێشكەش بكات نەك كۆنەكە.
3- پرۆسەكە بەردەوامە بەبێ گرفت هەتا 17/8/2018
4- بۆ ئەو كەسانەی كە پێشتر دڵنیان هەڵەیان كردووە، دەتوانن دوبارەی پێشكەشی بكەنەوە.
5-لەو لینكەی كە كۆمسیۆن دایناوە تەنها ژمارەی فۆرمەكەت بنوسە، لەبەشی خوارەوە زانیاریەكانی خۆت و خێزانەكەت بۆ دەهێنێت و دەتوانیت بەئاسانی زانیاریەكان وەرگریت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure