"نێچیرڤان بارزانی وتویەتی لایەنەكان ئیمزای دواخستنی هەڵبژاردن بكەن دوایدەخەن"

هەواڵ / کوردستان :: 09/08/2018‌ :: 787‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، نێچیرڤان بارزانی ئەوەی بەلایەنەکان وتووە ئەگەر هەموویان بەیەکەوە واژۆ بکەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ئەو بڕیاری دواخستنی دەدات".


عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، بە دواڕۆژی راگەیاند "ئێمە وەک کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ ئەوە نین هەڵبژاردن دوابخرێت، چونکە هیچ پاساوێكی شه‌رعی و یاسایی نییه‌ لەبابەتی ئاڵۆزی عێراق و پێکنەهێنانی حکومەت و ترس لە کێشەکانی عێراق پاساوێکی گونجاو نییە، چونکە ئەوە بە نادیاری ماوەتەوە نازانین کەی یەکلا دەبێتەوە".

وتیشی "هەرچەندە نێچیرڤان بارزانی هیچی بە فەرمی بە ئێمە نەوتووە، بەڵام یەکێتی و پارتی ئەو پەیامەیان هێناوەتەوە بۆ ئێمە کە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لەکۆبووونەوەی لەگەڵ چەند لایەنێکدا باسی لەوە کردووە، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان رازیبن واژۆ لەسەر نوسراوێک بکەن کە داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكەن، ئەوا هەڵبژاردنی ٣٠ ئەیلولی ٢٠١٨ دوادەخەن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure