وه‌زاره‌تى دارایى: پێویستمان به‌ قه‌رز نییه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه‌ى 2018

هەواڵ / ئابوری :: 10/08/2018‌ :: 1147‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئاشكرایكرد، بۆ ته‌رخانكراوه‌كانى بودجه‌ى 2018 ئه‌مساڵ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كى قه‌رز نه‌كردووه‌، به‌پێى ته‌رخانكراوه‌كانیش وه‌زیفه‌ به‌تاڵه‌كان پڕده‌كرێته‌وه‌.


ماهر حه‌ماد جوهان، بریکارى وه‌زاره‌تى دارایى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، رۆژی پێنجشه‌ممه‌  رایگه‌یاند "له‌ كۆتایى مانگى حوزه‌یراندا، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتدا، وێنه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تى روونبوویه‌وه‌، كه‌ هه‌موو كورتهێنانه‌كان كه‌له‌ بودجه‌دا هه‌بوو پڕیكرده‌وه‌،  عێراق له‌ هیچ لایه‌نێكى ناوخۆیى و ده‌ره‌كى قه‌رز ناكات، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ته‌رخانكردنه‌كانى بودجه‌ى ئه‌مساڵى 2018 ".

روونیشیكرده‌وه‌ "یاساى بودجه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ده‌توانرێت وه‌زیفه‌ به‌تاڵه‌كان به‌پێى ته‌رخانكردنه‌ داراییه‌كان پڕبكرێته‌وه‌، ئه‌و دابینبوونى ته‌رخانكراوه‌كانیش، له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مدا به‌روونى ده‌رده‌كه‌ون".

بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد "وه‌زاره‌تى دارایى به‌پێى رێژه‌ى دانیشتوانه‌كانى، پێداوێستى دامه‌زراندن بۆ پارێزگاكان دابین ده‌كات".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure