هەولێر؛ لە شەش مانگدا 62 شوێنی گشتی داخراون

هەواڵ / کوردستان :: 10/08/2018‌ :: 213‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ئاماری شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی بڵاوكردەوە، بە پێی ئامارەكە، لەماوەی ئەو شەش مانگە، جگە لە داخستنی 62 شوێن بەهۆی باپەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان، زیاتر لە 46 تۆن خۆراكی ماوە بەسەرچووش لەناو براوە، بە بڕی زیاتر لە 16 ملیۆن دیناریش سزای شوێنەكان دراوە.


لە راگەیاندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تەندروستی هەولێر كه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 9ى ئاب بڵاكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژە بەوەكراوە، كە لەماوەی ئەو شەش مانگە 62 شوێن بەهۆی باپەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان داخراون زیاتر لە 46 تۆن خۆراكی ماوە بەسەرچوو لەناو براوە، بە بڕی زیاتر لە 16 ملیۆن دیناریش سزای شوێنەكان دراوە.

هەروەها لەماوەی ئەو شەش مانگە هەزار و 883 سەردان ئەنجامدراوە و هەزار و 76 كارگەی خۆراكی مۆڵەتی تەندروستیان پێدراوە و حەوت و هەزار و 566 كارتی تەندروستی بۆ كرێكاران دەرهێنراوە.

باس لەوەشكراوە كە پێنج هەزار و 389 نمونەی خۆراكی وەرگیراوە بۆ پشكنین لە تاقیگە هەبووە و لەم ژمارەیەش  290 نموونە نەشیاوبوون.

لە راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژە بەوەشكراوە 380 مۆڵەتی تەندروستی نوێ دەرهێنراوە و  دوو هەزار و 49 مۆڵەتی تەندروستی نوێ كراوەنەتەوە  لەگەڵ هەڵوەشانەوەی 90 مۆڵەتی تەندروستی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure