دواین نرخى ئەمڕۆی دۆلار و تمه‌ن له‌بازاڕه‌كاندا

هەواڵ / ئابوری :: 09/08/2018‌ :: 4155‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی ئابی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌وە و به‌هاى تمه‌نیش كه‌مێك دابه‌زى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبووه‌وەو 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 800 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 120 هه‌زار و 750 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن وتى "نرخی تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار جۆرێك له‌ جێگیریی بەخۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 980.000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا كه‌مێك دابه‌زى به‌ 950.000 تمه‌ن فرۆشرا".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 750 دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 800 دینار بوو

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 980.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 950.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.030.000 تمه‌ن 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure