شكستى دانوستاندنه‌كانى توركیا و ئه‌مریكا به‌هاى لیره‌ى داڕماند

هەواڵ / ئابوری :: 09/08/2018‌ :: 2681‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ده‌رنه‌كه‌وتنى هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌روپێشچوونى دانوستاندنه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و واشنتۆن، كاریگه‌ریى گه‌وره‌ى هه‌بوو له‌سه‌ر بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو  له‌ توركیا و به‌هاى دۆلارى به‌رامبه‌ر لیره‌ بۆ ئاستێكى پێوانه‌یی به‌رزكرده‌وه‌ دولارێك به‌ 5.44 لیره‌ و یۆرۆیه‌كیش به‌ 6.31 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌مریكا دوێنێ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، دانوستاندنه‌كانى نێوانى هه‌ردوو وه‌فدى توركی و ئه‌مریكا له‌ واشنتۆن به‌رده‌وامه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌وگرفته‌كانى نێوان هه‌ردوولا، به‌تایبه‌تى كێشه‌ى ئازادكردنى قه‌شه‌ ئه‌ندرو برونسون.

راشیگه‌یاندوه‌، كه‌ لایه‌نى توركى به‌ڵێنى نه‌داوه‌، كه‌ قه‌شه‌ برونسنون ئازاد بكات.

ئه‌و لێدوانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كاریگه‌رى كرده‌ لسه‌ر بازاڕه‌كان و به‌هاى لیره‌ى داڕماند، دوێنێ ئێواره‌ له‌ داخستنى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 5.30 لیره‌ بوو، به‌ڵام پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌رزبوه‌وه‌ بۆ 5.43 لیره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure