پێشانگەیه‌کی کتێب لە چه‌مچه‌ماڵ ده‌کرێته‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 09/08/2018‌ :: 235‌ جار بینراوە

تاگ :: کەلتور

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 9ی ئاب، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له‌ خوێنه‌ران و به‌رپرسانی ئیداریی سنووره‌که‌، پێشانگەیه‌کی کتێب له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ کرایه‌وه‌.

شڤان ئه‌حمه‌د سه‌ر په‌رشتیاری پێشانگەکه‌ به ‌دواڕۆژی وت "به‌ دروشمی (کتێب داهاتوو بنیاد ده‌نێت) ئه‌م پێشانگەیه‌مان كردووەتەوە و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت". 
وتیشی "له‌ پێشانگەكەدا، كە له‌لایه‌ن ده‌زگای رێنما‌ به‌ هاوکاریی به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ کراوەته‌وه‌، نزیکه‌ی 700 ناونیشان و سه‌رچاوه لە‌ بواره‌کانی (مێژوو، فه‌لسه‌فە، ئه‌ده‌ب، ئایین، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی) به‌ داشکاندنی له‌سه‌دا 40 بۆ له‌سه‌دا 60 له‌ نرخی کتێبه‌کان، خراونەتەڕوو".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure