رونكردنەوەیەك لەئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

هەواڵ / کوردستان :: 09/08/2018‌ :: 1014‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
لە روونكردنەوەكەیدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رەتیكردووەتەوە، هیچ رێگرییەكی لە پێدانی مۆڵەت بە كەناڵی ئازادی كردبێت.

ئەمڕۆ 9ی ئابی 2018 ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا باس لەوەكراوە كە دوای پێشكەشكردنی داواكاری مۆڵەت بۆ كەناڵی ئازادی، لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا دامەزراوەكانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بەڕەسمی وەڵامی ئەرێنی وەزارەتی ناوخۆیان داوەتەوە.

لە رونكردنەوەكە باس لەوەشكراوە كە هەفتەنامەی رێگای كوردستان زمانحاڵی حزبی شیوعی كوردستان باسی لەوەكردوە كە گوایە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رێگری كردووە لە مۆڵەتدان بە كەناڵی ئازادی.

باس لەوەشكراوە كە هیچ رێگری و گرفتێك لەلایەن دامەزراوەكانی سەر بە ئەنجومەنەكەوە نەبووە‌ و وەڵامی ئەرێنی وەزارەتی ناوخۆش دراوەتەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure