سه‌رجه‌م كاندیدی قه‌واره‌كان له‌ وردبینی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ده‌رچوون

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 338‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌رپرسێكی دەستەی ده‌سپاكی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای وردبینیكردن له‌ناوی كاندیدانی لایه‌ن و قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم، هیچ كاندیدێك كێشه‌ی نه‌بووه‌ و ناوه‌كانیش ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كران.


موشیر ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاروبارى یاسایى له‌ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێم به‌دواڕۆژی راگه‌یاند، له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ناوی كاندیدانی ئاڕاسته‌ی دەستەی ده‌سپاكی كرد. 

وتیشی "دوای وردبینیكردن له‌ دۆسیه‌ی كاندیده‌كان ده‌ركه‌وت هیچ كاندیدێك كێشه‌ی یاسایی نییه‌ و رۆژی 8ی ئاب، ناوه‌كان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كران". 

بڕیاروایه‌ رۆژی 30ی ئه‌یلولی داهاتوو، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ 29 لایه‌ن و قه‌واره‌ی سیاسی به‌شداری ده‌كه‌ن كه‌ به‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان 730 كه‌سیان كاندید كردوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure