چوار لایه‌نى ناڕازیى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 09/08/2018‌ :: 555‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
وابڕیاره‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ر چوار حزبه‌ ناڕازییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى كه‌سى یه‌كه‌مى حزبه‌كان لەباره‌ى بارودۆخى ئێستا و پرسى هه‌ڵبژاردن كۆببنه‌وه‌.


به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ، وابڕیاره‌ رۆژى شه‌ممه‌ 11ى ئاب کۆبونەوەیه‌كى لوتكه‌ له‌ نێوان كه‌سى یه‌كه‌مى (گۆڕان، کۆمەڵ، ھاوپەیمانی و یەکگرتوو) لە سلێمانی ئه‌نجامبدرێت و ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت بە پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندى نێوان چوار حزبه‌كه‌ و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق.

سه‌لیم كۆیى، لێپرسراوى په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ى نێوان چوار لایه‌نه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشهاته‌ نوێیانه‌ى هاتوونه‌ته‌ پێش.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، گرنگه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یەدا هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه‌ هه‌ڵوێسته‌كانیان یه‌كبخه‌ن له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م پرسه‌كان، چونكه‌ هه‌ر چواریان له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌، وه‌كو یه‌ك رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك ئاڵنگارى و بارودۆخ بوونه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌شێ ببێته‌ خاڵى هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌ تاوه‌كو هه‌نگاوه‌كانى داهاتوویان به‌یه‌كه‌وه‌ بنێن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure