ڤیدیۆ: بونه‌وه‌رێك ده‌توانێت ماوەی 30 ساڵ بەبێ نان و ئاو بژى

هەواڵ / زانست :: 10/08/2018‌ :: 1170‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ
بونەوەری "tardigrade" یەکێکە لە بەهێزترین بونەوەرەکانی سەر زەوی، چونکە دەتوانێت ماوەی 30 ساڵ بەبێ نان و ئاو بژی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەریتێکی سەیری هەیە و هێندەی قەبارەی خۆی پیسایی دەکات.


پزیشكێكى پسپۆڕ لە رێی تویتەرەوە ئاشكرایكرد ئەم زیندەوەرانە دەتوانن لە پله‌ى گه‌رمى -270 و +150 پلەی سەدیدا بژین، تەنانەت دەتوانن لە بۆشایی ئاسماندا بژین، بەڵام لەکاتی پێویستدا بڕێکی زۆر پیسایی دەکەن.

نهێنی تەمەنی ئەم زیندەوەرە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی چەند پڕۆتینێکی تایبەتی تێدایە کە لەکاتی لەدەستدانی ئاودا زۆر بە خێرایی جێگەی دەگرێتەوە ئەمەش تەمەنی خانەکان درێژ دەکاتەوە.

وە: هیڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure